رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە پشووی
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کۆتایی دێت و دانیشتنەکانی ئەنجوومەنەکە دەستپێدەکاتەوە.
غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، کۆمەڵێک پرۆژەیاسای
گرنگ لەسەر مێزی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانن و چاوەڕێی راگەیاندنی خشتە و کارنامەی
دانیشتنەکان دەکەن .
ئاشکراشیکرد: لەبارەی ئەگەری هەڵوێست وەرگرتنیان بەهۆی
دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە، دەتوانن بەشداریی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی
نوێنەران نەکەن، بەتایبەت بۆ ئەو پرۆژە یاسایانەی سوننە و شیعەکان داوایدەکەن لەم خولەدا
پەسەند بکرێن، تاوەکو ببێتە فشارێک لەسەر هەولێر و بەغداد بۆ ئەوەی کێشەی مووچە چارەسەربکەن
.
جەختیشیکردەوە، لەم دۆخەی ئێستادا باوەڕیان بە گفتوگۆیەکی
راشکاوانەیە کە هەردوو حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان پابەندییەکانیان جێبەجێ بکەن
و چیتر مووچەی مووچەخۆران دوانەخرێت.
وتیشی: وەک لیژنەی کشتوکاڵی رەشنووسی پرۆژەیاسایەکمان
پێشکەشکردووە کە تایبەتە بە گۆڕانی کەشوهەوا و بەردانەوەی ئاو لە تورکیا و ئێرانەوە
بۆ عیراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP