چەند سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەکانی غەززە رایانگەیاند،
لە بەیانی ئەمڕۆوە ٤٢ هاووڵاتیی دیکەی فەڵەستینی بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە
بۆ سەر کەرتەکە کوژراون.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شیفا،
ئەمڕۆ بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی جەبالیا لە باکووری غەززە، 42 فەڵەستینی
کوژراون.
لەلایەکی دیکەوە، کۆمەڵەی پزیشکیی ناسر دەڵێ، تەنها
ئەمڕۆ لە نزیک شوێنی وەرگرتنی هاوکارییەکان، نۆ هاووڵاتیی فەڵەستینی کە سیانیان
منداڵ بوون، بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئیسرائیل کوژراون، لە بۆردومانێکیشدا بۆ
سەر گەڕەکی زەیتون لە باشووری غەززە، کەسێک کوژراوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ ٦٣٨ رۆژ بەسەر دەستپێکی جەنگی ئیسرائیل بۆ سەر
غەززە تێپەڕی، کوژرانی ئەم ژمارەیە لە هاووڵاتیانی فەڵەستینی لەکاتێکدایە، لەئێستادا
بابەتی پێشنیازی ئاگربەستی غەززە بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش
لەکاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا ئاگربەستەکە
دەکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP