زیاتر لە حەوت هەزارو 900 کاندید کێبڕکێی بەدەستهێنانی 329 کورسییەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکەن و کۆمسیۆنیش رایدەگەیەنێت:" بۆ پەسەندکردنیان ناوەکانیان رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێت".
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، ئاشکرای کرد:" زیاتر لە حەوت هەزار و 900 کەس ناوی خۆیان وەک کاندید بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تۆمار کردووە و کۆمسیۆنیش رێکارەکارەکانی تەواوکردنی ناوەکانیانی دەستپێکردووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" دوای تۆمارکردن، ناوی کاندیدەکان بۆ لایەنی پەیوەندیدار دەنێردرێت، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە شیابوونیان بۆ پەرلەمان، کە بریتین لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و خوێندنی باڵا و پەروەردە و دەستەی دەستپاکی و ئەنجومەنی دادوەری،ئەمە جگە لەوەی بۆ لایەنی پەیوەندیداری هەرێمی کوردستانیش دەنێردرێن".
سەرچاوەیەکیش لەکۆمسیۆن رایگەیاند: " پێویستە لە ماوەی 15 رۆژدا لایەنە پەیوەندیدارەکان وەڵامی کۆمسیۆن بدەنەوە،دواتریش تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە قەوارە و لیست و کاندیدەکان دەکرێت".
بڕیارە لە 11ی11ی2025، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت، کە تێیدا21 ملیۆن و 400 هەزار و 89 دەنگدەر 329 کاندید لە کۆی 7هەزار و 900 کاندید بۆ خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێرن".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP