دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ناوه‌ڕۆكی ئه‌و سكاڵایه‌ی ره‌تكرده‌وه كه تێیدا ئه‌و یاسایانه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوونه‌و ده‌رده‌چن به ناده‌ستووری و دژی عێراق ناوهێنرابوو.
ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق سکاڵایه‌كیان لە دژی پەرلەمانی کوردستان لە دادگای فیدراڵی عێراق تۆمار کردبوو، بەتۆمەتی ئەوەی ئه‌و پەرلەمانه ناده‌ستوورییه‌و مافی یاسا دەركردنی نیه.
له دانیشتنێكدا ئه‌مڕۆ دادگای فیدراڵی، ئه‌و كه‌یسه‌ی به ئاماده‌بوونی تیمی یاسایی هه‌رێمی كوردستان، خسته گفۆگۆوه و له ئه‌نجامدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق، دۆسیه‌كه‌ی دۆڕاند.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP