له‌سه‌ر داواكاريى ديلان غه‌فور سێ ليژنه‌ى ته‌ندروستى ده‌ستبه‌كارده‌بن

تەندروستی
19:25 - 2022-05-25

دیلان غەفور پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕايگه‌ياند" بەدواداچونيان كردووه‌ بونى فشار لەسەر لیژنەی پزیشکى ده‌بێته‌ هۆى دره‌نگ به‌ڕێكردنى  مامەڵەی هاووڵاتییان لەلایەن لیژنەی پزیشکییەوە، کەیەک لیژنە لە کەرکوک هەیەو فشارێکی زۆری لەسەرە.
هه‌ربۆيه‌ داوايان لە وەزیری تەندروستی عێراق  کردووه‌ لیژنەی تر لە کەرکوک زیاد بکرێت و لیژنەی پزیشکیی دیکەش لە كه‌ركوك و  قەزاکانی داقوق و دووبز دەستبەکاربن و خۆشبەختانە وەزیرى ته‌ندروستى ڕەزامەندیی لەسەر داواکارییەکەيان دەربڕیووه‌.

ديلان غه‌فور ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ده‌ستبه‌كاربوونى ئەولیژنه‌ پزیشکییانە کاریگەریی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی فشارو قەرەباڵغی و زوو ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان بەتایبەت ئەوانەی مامەڵەکانیان پێویستی بە ڕاپۆرتی لیژنەی پزشکیی هەیە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدايه‌ له‌ماوه‌كانى ڕابردوو به‌هۆى نه‌بونى ليژنه‌ى پێويستى ته‌ندروستى مامه‌ڵه‌ى پشكنينى هاوڵاتيان وه‌ك پێويست به‌ڕێنه‌ده‌كرا و ئه‌وه‌ش نيگه‌رانى هاوڵاتيانى لێكه‌وته‌وه‌، ئه‌م هه‌وڵه‌ى دیلان غەفور پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ده‌بێته‌ هۆى كارئاسانى له‌ڕاييكردنى مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتيان. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP