وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی له‌سه‌ر درامای گورگی تەنیا هاته‌ده‌نگ

کلتور
13:31 - 2022-06-08

وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی كوردستان لەبارەی زنجیرە درامای گورگی تەنیا كە لە كەناڵی (ATV) پەخشدەكرێت، لەچەندین ئەلقەیدا بە نەفەسێكی دوژمنكارانە باسی كورد و هەرێمی كوردستان دەكات و هەموو كاتەكان تێكەڵ دەكات تاڕادەی تێكەڵكردنی لەگەڵ داعشی تیرۆریستدا.

وەزارەتی ڕۆشنبیری ئەوەشی خستۆتەڕوو لە ئەلقەی 19 ی زنجیرە دراماكەدا كە ڕۆژی 3-6-2022 پەخشكراوە باس لە دیمەنێكیدا باسی دادگایی كردنی توركێكە لە دادگایەكی هەرێمی كوردستان، لە دادگاكەدا سووكایەتی بە خەبات و هێماكانی گەلی كورد دەكات و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ناشەرعی لەقەڵەمدەدات.

لەبەشێكی تری ناڕەزایەتییەكەی وەزارەتی ڕۆشنبیریدا هاتووە ئەم درامایە سووكایەتییە بە هەموو ئەو ڕاستیانە و زیانیان پێدەگەیەنێت و دووریشە لە بەهای هونەری كە لە بنەڕەتدا هونەر پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیان و قبوڵكردنی جیاوازییەكانی پێیە نەك ڕەگەزپەرستی و سڕینەوەی بەرامبەر.
ئەمەش دەقی یاداشتی ناڕەزایەتی وەزارەتی ڕۆشنبیری.  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP