دڵشاد كوێستانی هونەرمەندی شێوەكار داهاتی تابلۆكانی دەبەخشێتە كەمدەرامەتەكان

کلتور
14:55 - 2021-01-13


هونەرمەندی شێوەكار دڵشاد كوێستانی لەرێگای پرۆژەی تابلۆكانی دڵەوەو لەرێی فرۆشی تابلۆكانییەوە پارە بۆ كەسانی كەمدەرامەت كۆدەكاتەوەو دەڵێت تا دوا هەناسەی ژیانم بەردەوام دەبم.
هونەرمەندی شێوەكاری ناسراوی كوردستان دڵشاد كویستانی پرۆژەی تابلۆكانی دڵ رادەگەیەندێت و لەرێگای ئەم پرۆژەیەوە و بەفرۆشتنی هەر تابلۆیەكی داهاتەكەی دەنێرێتەوە بۆ كەسانی كەمدەرامەت و بێ مووچەی هەرێمی كوردستان.
ئەم هونەرمەندە لە ئێستادا لە فەرەنسا نیشتەجێیەو بە هەموو كەسێك دەڵێت كەدەیانەوێت بە كڕینی تابلۆیەك لەم پرۆژەیە بەشدار بن خۆی تابلۆكانی دەگەیەنێتە دەستیان.
كوێستانی دەڵێت، هەتا دوا هەناسە ئەم پرۆژەیە بەردەوام دەبێت و بۆیە هەركەسێك پشتگیریم بكات كارێكی مرۆڤانە دەكات.
دڵشاد كوێستانی سەرەتا وەك شاعیر و دەنگبێژ، هاتوتە دنیای هونەرەوە لەساڵی 1998 لە فەرەنسا نیشتەجێ بووە. 
پیشەی هونەری شێوەكارییە. 
تا ئیستا زیاتر لە 20 پێشانگای تایبەتی كردۆتەوە.
بەشداری لە نزیكەی 30 پێشانگای هاوبەشدا كردووە لە، فەرەنسا، بەلجیكا، یابان، كوریا، یونان، ئەڵمانیا.
لە نزیكەی 13 شاروو شارۆچكەی فەرەنسا، مەدالیای (زێڕ و زیو و برۆنزی) وەرگرتوە 
خەڵاتی باشترین هونەرمەندی تەجریدی پێبەخشراوە، خەڵاتی شاری پۆربۆنی پێدراوە.
خاوەنی گەلەری تایبەتی خۆیەتی لەفەرەنسا. 
ئەندامی 2 رێكخراوی هونەری ئەكادیمییە 
سەرۆكی رێكخراوێكی كلتوری فەرەنسی و ئەفریقی بووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP