ده‌زگای ناوه‌ندی بۆ ستاندارد كردن و كۆنترۆڵی جۆری له وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق هۆشداری دا له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نییه به پشكنینی ئه‌و كاڵایانه‌ی له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێن .
پێشتر، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، وه‌زاره‌تی دارایی ڕاسپارد بۆ دانانی حه‌وت خاڵی گومرگی له نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم و پارێزگاكانی عێراق له رێگه‌ی ده‌سته‌ی گومرگه‌وه، بۆ چاودێریكردنی هاتنی كاڵا‌و گومرگه‌كه‌كان .
شاكر مه‌حمود عه‌بادی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له ده‌زگاكه ڕاگه‌یاند، هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پشكنینی كاڵاكان نییه، به‌و پێیه‌ی هه‌رێم پابه‌ند نییه به سیستمی نیشتیمانیی كۆنتڕۆڵی جۆری بۆ ئه‌و كاڵایانه‌ی له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێن و ناچنه ژێر پشكنینی ده‌زگاكه‌ی حكومه‌تی عێراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP