خورماتو ــ حاڵەتێکی توشبوون به‌ کۆلێرا تۆمار کرا

تەندروستی
15:35 - 2022-08-08


تۆماركردنی حاڵه‌تێكی توشبوون به‌ كۆلێرا له‌ قه‌زای خورماتو راگه‌یه‌ندرا.

ئەمڕۆ 8ی ئابی 2022 راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای خورماتو بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی حاڵەتێكی توشبوون به‌ کۆلێرا بۆ ژنێكی دانیشتووی قه‌زاكه‌ دەستنیشانکرا، بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی تەندروستیی پێویست، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە دیوانی قائیمقامیەت بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بە سەرپەرشتی دکتۆر حەسەن زەینەل عابدین قائیمقامی قەزاکە بەڕێوەچو. 

لە کۆبوونەوەكەدا باس لە پێویستیی هۆشیاركردنه‌وه‌ی به‌شداربووانی مه‌راسیمی یادی عاشورا كرا، هەروەها پێویستیی دابینکردنی حه‌بی کلۆر بۆ پاڵاوتنی ئاوی خواردنەوە و بەدواداچوون بۆ کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی و كارمه‌نده‌كانی جه‌ختیلێكرایه‌وه‌.

ته‌ئكدیشكرایه‌وه‌ كه‌ بایه‌خ به‌ رێنماییه‌ پزیشکیی و تەندروستییه‌كان بدرێت و هۆڵی تایبەت بۆ کەسانی تووشبو بە سکچوون دابینبكرێت  لایه‌نه‌كانی چاودێریی ته‌ندروستیی كاره‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه‌ و دەبێت بە دواداچوون بۆ هەموو حاڵەتە تەندروستییەکان بكه‌ن، هەروەها سەردانی مەیدانی و پێشوه‌خسته‌ ئه‌نجامبده‌ن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP