ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، دوباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن پێویستی به شه‌ش مانگ تاوه‌كو ساڵێك هه‌یه، به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كانیش ترسیان له ده‌نگ نه‌هێنان هه‌یه له‌ئه‌نجامدانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
مه‌حمود حه‌یانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ی كه ترسیان له دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و گۆڕینی یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌یه، گه‌ره‌نتی جه‌ماوه‌ری خۆیان ناكه‌ن، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌و خزمه‌ته‌ی پێشكه‌شی خه‌ڵك ده‌كه‌ن رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له‌سه‌ر ترسیان بۆ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن".
وتیشی، "هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پێویستی به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه بۆئه‌وه‌ی هه‌مو هه‌نگاوێك له چوارچێوه و رێكاره ده‌ستورییه‌كان ئه‌نجام بدرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه پێویستن بۆ دوباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئێستادا پێویستیان به ماوه‌ی شه‌ش مانگ تا ساڵێك هه‌یه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ چوارشه‌ممه موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی نوێی لەبارەی دۆخی عێراق و بەردەوامی خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بەهۆی ئەوەی پەرلەمان هەمو وادە دەستورییەکانی تێپەڕاند و نەیتوانی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو هەڵبژێرێت، بۆیە داوا لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادگای فیدڕاڵی دەکات کە لە یەک هەفتەدا پەرلەمان هەڵبوەشێننەوە و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP