توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له گۆڤاری كۆمه‌ڵه‌ی دڵی ئه‌مریكی بڵاوكراوه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه خواردنی جه‌رجیر سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی دڵ و به‌هۆی پێكهاته كیمیاییهڕووهكییهكانییهوه ڕێگری ده‌كات له كۆبوونه‌وه‌ی خهڵتهوپاشماوهكان له خوێنبه‌ره‌كاندا.
توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه كه له گۆڤاری ئه‌مریكی بۆ خۆراكی كلینیكی بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌لماندوویه‌تی كه "ئاوی جه‌رجیر مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه".
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران ڕایانگه‌یاندووه،"زیادبوونی ئاستی كارۆتینۆیده‌كان له‌نێویاندا لوتین و بێتا كارۆتین، ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه به تێپه‌ڕبوونی كات كه‌مده‌كاته‌وه".
هاوكات جه‌رجیر سوودی جوانكاری هه‌یه، له‌وانه جوانكردن و گه‌شانه‌وه‌ی پێست.
له‌و رووه‌وه توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه له كۆی 11 ژن 10یان كه ته‌مه‌نیان له نێوان 23 بۆ 58 ساڵدابووه ، دوای ٤ هه‌فته له زیادكردنی 80 گرام جه‌رجیڕ بۆ خۆراكی ڕۆژانه‌یان، گه‌شانه‌وه‌ی پێستیان باشتر بووه.
روت مهكێچنی، یه‌كێك له به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: " له‌ئه‌نجامی خواردنی جه‌رجیر پێستی نه‌رمتر و گه‌شاوه‌تر ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها چرچ و لۆچیی ده‌موچاویشی كه‌متربووه‌ته‌وه".
ئه‌نجامده‌رانی توێژینه‌وه‌كه روونیانكردووهتهوه "كه به‌رزبوونی ئاستی ڤیتامین (C, E) له جه‌رجیردا،هۆكار ی ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌یه چونكه ئه‌و دوو ڤیتامینه پێویستن بۆ به‌رهه‌مهێنانی كۆلاجین، كه پارێزگاری له جوانی و نه‌رمی پێست ده‌كات".
و/كه‌میله عوسمان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP