ته‌ندروستی جیهانی له‌باره‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆڕۆنا له‌ پایزو زستان هۆشداری ده‌دات

تەندروستی
21:30 - 2022-08-21

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی داوای له‌ دانیشتوانی ناوچه‌ جیاجیاكانی جیهان كرد،  خۆیان بكوتن و كاتێك ده‌چنه‌ شوێنه‌ گشتی و قه‌ره‌باڵغه‌كان ده‌مامك به‌كاربهێنن، به‌ تایبه‌ت له‌ وه‌رزی پایزو زستاندا.

ڕێكخراوه‌كه‌ داواشی له‌ وڵاتانی جیهان كردووه‌، ده‌ست به‌ هه‌وڵه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاوی جۆری ئۆمیكرۆن.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ هه‌ردوو وه‌رزی پایز و زستان، یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بن بۆ پاراستنی كه‌سه‌كان له‌ تووشبوون به‌ كۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیكرۆن، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی یه‌ك ژه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌، ژه‌می دووه‌میش وه‌ربگرن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP