ژیانی دوو كەس لەمردن ڕزگاركرا

تەندروستی
18:31 - 2022-08-25


دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی بەهەوڵ و ماندبوونی هەشت پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و سێ پزیشكی بەنج و ستافی كارمەندانی تەندروستی توانرا شەوی ڕابردوو ژیانی دوو هاوڵاتی لەمردن ڕزگار بكرێت و دوو نەشتەرگەری گەورە و ناوازەیان بۆ ئەنجام بدرێت.
ئەو دوو نەخۆشە تەمەنیان 35 ساڵ و 37 ساڵ بووە تووشی دڕانی شاخونێبەری سەرەكی دڵ بوون و مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبووە و دەبوایە لەماوەیەكی كەمدا نەشتەرگەری بەپەلەیان بۆ بكرێت بۆ ڕزگاركردنیان.
خۆشبەختانە بەهەوڵ و ماندووبوونی پزیشكان و كارمەندان و ستافی نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لە سلێمانی توانرا بەسەركەوتوویی دوو نەشتەرگەری گەورەی گۆڕینی شاخوێنبەری دڵیان بۆ ئەنجام بدرێت.
نەشتەرگەرییەكان لەسەعات( ٩)ی شەو تاوەكو (٦)ی بەرەبەیان درێژەی كێشا و بەهەوڵ و ماندووبوونی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەكە توانرا ئەو دوو نەخۆشە لە مردن ڕزگار بكرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP