ناوی زیاتر له 343 هه‌زار هاوڵاتی ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان كراوه بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی.
سه‌نا موسه‌وی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕایگه‌یاندووه، ده‌سته‌كه‌یان ناوی 343 هه‌زار و 977 هاوڵاتیان ره‌وانه‌ی نوسینگه‌ی ناوه‌ندی ئامار له‌وه‌زاره‌تی پلاندانان كردووه بۆ دڵنیابوونه‌وه له مه‌رجه‌كانی هێڵی هه‌ژاری، تاوه‌كو له‌ماوه‌ی داهاتوودا له مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سوودمه‌ندبن.
ئاشكراشیكردووه، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو ڕێكاره‌كانی به‌پێی مه‌رجاكان بۆ ئه‌و خێزانانه ته‌واوكردووه كه ده‌یانه‌وێت سوودمه‌ند بن له‌مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌پێی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی كه له یاسای ئاسایشی خۆراكدا ئاماژه‌ی پێكراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP