وەزارەتی كۆچ بانگەشەی هەڵبژاردن لە كەمپی ئاوەرەکانی هەرێمی كوردستان قەدەغە دەكات

عێراق
14:08 - 2025-07-01

 
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق سەرجەم كەمپی ئاوارەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ بەکارهێنانی بانگەشەی هەڵبژاردن و هەڵواسینی پۆستەری کاندیدەکان قەدەغەكردووە.
عەباس جیهانگیر، وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق ڕایگەیاند: وەزارەتەكەیان بڕیاریداوە بانگەشەی هەڵبژاردن و هەڵواسینی پۆستەری لیست و كاندیدەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان قەدەغە بكات.
وتیشی: ئەو رێوشوێنەیان بۆ رێگریكردنە لە بەكارهێنانی خێزانە ئاوارەكان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەرێمی كوردستان چاودێری كەمپی ئاوارەكان دەكەن.
 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP