رێكخراوێكی ژینگه‌پارێزی عێراقی، هۆشداریی لە مه‌ترسیی دۆخی ئاو، لە چەند مانگی داهاتوو ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، كێشه‌ی كه‌میی ئاو له سه‌رجه‌م پارێزگاكان به‌بێ جیاوازیی بووه‌ته پرسی (مان و نه‌مان).
ئه‌مڕۆ 29ی حوزه‌یرانی 2025 رێكخراوی (عێراقی سه‌وز)ی تایبه‌تمه‌ند به ژینگه له‌زاری (حه‌یده‌ر ئه‌سه‌دی) وته‌بێژی رێكخراوه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه كه :"عێراق له ساڵی 2014 دوای داگیركردنی سێ پارێزگای له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه، روبه‌ڕووی ئاڵنگاریی (مان و نه‌مان) بووه‌وه، به‌ڵام ئێستا گه‌وره‌ترین ئاڵنگاریی به‌رده‌م وڵاته‌كه ئه‌و وشكه‌ساڵییه‌یه کە کاریگەریی لەسەر زۆربەی پارێزگارەکان كردووه له هەرێمی كوردستان و ناوەڕاست و باشووری عێراق به‌بێ جیاوازیی ".
ئەسەدی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه: "له‌ناوچه زۆنگاوه‌كان رێژه‌ی وشکەساڵی گەیشتووەتە 80%، ئەمەش بووەتە هۆی مرداربوونه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری بوونەوەرەكان و ژماره‌یه‌كی زۆری گامێش، کە سەرچاوەی بژێوی ژیانی دانیشتوانی ئەو ناوچانە پێكده‌هێنن، هەروەها کۆچی جوتیارانی ئه‌و ناوچانه‌و جێهێشتنی زەویەکانیان"
ئه‌سه‌دی ده‌ڵێت:" ئەو وشکەساڵییە کاریگەریی لەسەر زۆرێک لە ناوچە گەشتیارییەکانی هه‌رێمی كوردستانش هەبووە، پێشتر دانیشتوانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور به مه‌به‌ستی گه‌شت و كاتبه‌سه‌ردن له وه‌رزی هاوین روویان له‌و ناوچانه دەکرد، به‌ڵام ئێستا پلەکانی گەرما لەم ناوچانە زۆر به‌رزترن لە ناوچەکانی باشوور ".
هۆشداریشی دا كه: "دۆخی زۆنگاوه‌كان لە لێواری داڕماندایە ئەگەر وەزارەتی سامانەكانی ئاو، دەستوەردان نەکات بۆ رێکخستنی ئاو لە وڵاته‌كه و كۆنترۆڵكردنی زیاده‌ڕۆییه‌كان و دابه‌شكردنی پشكی ئاو جا چ لەلایەن هەندێک له پارێزگاكانه‌وه یان له‌لایه‌ن وڵاتانی ئیقلیمییه‌وه، كه پابه‌ندبكرێن به رێكه‌وتنه‌كانی سه‌باره‌ت به پشكی ئاوی عێراق."
ئەلئەسەدی روونیشیکردەوە، "رێژه‌ی شوێریی لەناوچه‌ی (گەرمەت عەلی) لە بەسرە گەیشتووەتە 6300 بەش/ لە ملیۆنێکدا، ئەمەش ره‌نگه مەترسیی کارەساتی ژینگەیی لێبكه‌وێته‌وه و ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و ناوچانه بۆ خواردنه‌وه‌ی مرۆڤ و ئاژەڵ نه‌شێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP