کۆمسیۆن: هیچ پێشێلکارییەک ئەنجامنەدەن زیان بە پرۆسەی دەنگدان بگه‌یه‌نێت

عێراق
16:09 - 2025-06-29

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، هۆشداری بە لایەنەکان و هاوپەیمانێتی و کاندید و دەنگدەران دەدات کە هیچ پێشێلکارییەک ئەنجام نەدەن کە ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە پرۆسەی دەنگدان، دووپاتیشی دەکاتەوە:" فرۆشتن و کڕینی کارتی دەنگدانی بایۆمەتری و ئیستغلالکردنی سامانی دەوڵەت بۆ مەبەستی هەڵبژاردن، به‌ تاوانی هەڵبژاردن ئه‌ژمارده‌كرێن بەپێی یاسا سزا دەدرێن ".

کۆمسیۆن لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووە:" لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، کۆمسیۆن بۆ ڕای گشتی و لایەنی پەیوەندیداری هەڵبژاردنەکان رووندەکاتەوە کە رێککاری پێویست دەگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەک کە زیان بە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بگەیەنێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە: "دووپاتی دەکەینەوە فرۆشتن و کڕینی کارتی دەنگدانی بایۆمەتری، هەروەها ئیستغلالکردنی سامانی دەوڵەت بۆ مەبەستی هەڵبژاردن، تاوانی هەڵبژاردنن و بەپێی یاسا سزا دەدرێن".

کۆمسیۆن روونیشکردۆتەوە: "هەر سەرپێچیکارێک، جا دەنگدەر بێت یان کاندید یان هاوپەیمانی سیاسی، یان لایەنێکی سیاسی، ڕێککاری یاسایی لەدژی  دەگیرێتەبەر، ئەگەر سەلمێندرا پێشێلکاری ئەنجامداوە".

کۆمسیۆن دووپاتیشی دەکاتەوە:" سزاکانی کۆمسیۆن دەگاتە ئاستی دوورخستنەوەی کاندید و هاوپەیمانێتی و لایەنە سیاسییەکان، ئەوانەی پێشێلکاریان ئەنجامداوە".


لەلایەکی دیکەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناوی کاندیدەکانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێشکەشی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کرد، کە  نزیکەی 200 کاندیدن و بەسەر بازنەی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، دیالە، نەینەوا، سەلاحەددین، بەغدا دابەش کراون.

ئەمەش لە كاتێكدایە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، رۆژی 9ی4ی2025 لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، رۆژی 11ی11ی2025ی وەك رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرد.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە