کەشناسیی عیراق: پلەی گەرما دەگاتە 50 پلە

عێراق
14:12 - 2025-06-29


دەستەی کەشناسی عێراق هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیان و ڕایدەگەیەنێت: شەپۆلێکی گەرما عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
وتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما لە بەشێک لە پارێزگاکاندا دەگاتە 50 پلەی سیلیزی، بەتایبەتی پارێزگاکانی بەسرە، نەجەف، ناسرییە، میسان و دیوانییە.
 بەگوێرەی کەشناسی عێراق، لەو دوو رۆژەدا پلەی گەرما لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە نێوان 43 بۆ 46 پلەدا دەبێت.
وتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق راشیگەیاند "لە رۆژی دووشەممەوە ئەم شەپۆلە گەرمایە کۆتایی پێدێت و پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت، لە پارێزگاکانی خواروو و ناوەڕاستدا پلەی گەرما لە 46 پلە تێناپەڕێت؛ لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیشدا لە نێوان 37 بۆ 41 پلەدا دەبێت."
وتەبێژی دەستەی کەشناسی داوای لە هاووڵاتییان کرد، لەم دوو رۆژەدا خۆیان بپارێزن لە چوونە بەر خۆر بە تایبەتی لە کاتەکانی نیوەڕۆدا و هەوڵ بدەن رۆژانە بڕێکی زیاتر ئاو بخۆنەوە.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP