دوێنێ، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق، داواکاریی
خانەنشینبوونی جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی پێشووی دادگای باڵای فیدراڵی پەسەندکرد و
مونزر ئیبراهیمی بۆ پۆستی سەرۆکی دادگاکە کاندید کرد.
ئەمڕۆش سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق ڕایگەیاند: سەرۆک
کۆمار مەرسومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی مونزر ئیبراهیم حەسەن وەک سەرۆکی نوێی دادگای
باڵای فیدراڵی دەرچووە، ئەوەی ماوەتەوە سوێندی یاساییەکەی دەبێت و وەکو سەرۆکی نوێی
دادگای باڵای فیدراڵی دەستبەکار دەبێت.
سەرچاوەیەکی باڵای نێو دادگای فیدراڵی ئاشکرایکردووە،
هەر نۆ دادوەرەکەی دادگای فیدراڵی کە پێشتر نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشکردبوو،
دەگەڕێنەوە دادگا و ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد: هەر نۆ دادوەرەکە ئامادەییان نیشانداوە
بگەڕینەوە سەر ئەرکەکانی خۆیان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP