پەیامی هاوخەمی سەرۆک بەرهەم بۆ خانه‌واده و کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کەسایەتی نیشتمانپەروەر شێخ عەدنان نەقشبەندی
بەرێزان / خانه‌واده و کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو شێخ عەدنان نەقشبەندی
به‌داخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (شێخ عەدنان محەممەد حسامەدین نەقشبەندی) کەسایەتی نیشتمانپەروەر و ئەندامی خوولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری پێشووتری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان مان پێگەیشت.
به‌م بۆنه خه‌مباره‌وه پرسه و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و بنەماڵەکەتان ده‌كه‌م و داواکارم له خودای گه‌وره به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دوا کۆستی بنەماڵە بەرێزەکەتان بێت و سه‌بووری و دڵنەوایی هه‌موو لایه‌ك بدات.
ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون
د. بەرھەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP