بەغداد _ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی ى.ن.ك چاویکەوت بە فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی

عێراق
11:39 - 2022-09-20

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی.

‏‎لە دیدارێكدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەكان تاوتوێكران و هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و رەوینەوەی گرژییەكان گفتوگۆی لەبارەوە كرا.

‏‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری كردەوە و داوایكرد، لایەنەكان نەرمی بنوێنن و سازش لە داواكارییەكان بكەن، چونكە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان كاری لەپێشینەیە و دەبێت هەموو هەنگاوەكان بەو ئاڕاستەیەدا بێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP