ئاسایشی نیشتمانی 33 كه‌سیان به‌تۆمه‌تی گێچه‌ڵی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستگیركرد.
له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی، بۆ پارستنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی كۆمه‌ڵگه. دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندیین سكاڵایان له‌و هاوڵاتییانه‌وه پێگه‌یشت، كه‌دووچاری گێچه‌ڵی ئه‌لیكترۆنی و بێزاركردن بوونه‌ته‌وه هێزه‌كایان به‌پشتیوانی ئاسایشی پارێزگاكان و ڕه‌زامه‌ندنی دادوه‌ر توانیویانه له‌چه‌ند ئۆپراسیۆنێكدا 33 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن.
تۆمه‌تباره‌كان، هه‌وڵی بێزاركردنی هاوڵاتییانیانداوه و ویستوویانه بگه‌ن به‌زانیاریی و داتا كه‌سییه‌كانیان و به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش بڕه پاره‌یه‌كیان لێوه‌رگرن.
سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان ڕه‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراون، بۆ ئه‌وه‌ی سزای شایسته‌ی خۆیان وه‌رگرن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP