نه‌خۆشیه‌ ناگوازراوه‌كان له‌ هه‌ردوو چركه‌یه‌كدا كه‌سێكی خوار ته‌مه‌ن 70 ساڵ ده‌كوژێت

تەندروستی
10:35 - 2022-09-22

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌ ناگوازراوه‌كانه‌وه‌، له‌ هه‌ر دو چركه‌یه‌كدا كه‌سێكی خوار ته‌مه‌نی 70 ساڵ گیانله‌ده‌ستده‌دات، زۆربه‌ی مردنه‌كانیش له‌ وڵاتانی كه‌م داهات و مامناوه‌ند ڕوده‌ده‌ن.

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، نه‌خۆشییه‌ ناگوازراوه‌كان، له‌وانه‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و  شێرپه‌نجه‌ و  شه‌كره‌ و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ ساڵانه‌ ده‌بنه‌ هۆی مردنی لانیكه‌م 17 ملیۆن كه‌س كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ خوار 70 ساڵه‌وه‌یه‌.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ جگه‌ره‌ كێشان و خۆراكی ناته‌ندروست و به‌كارهێنانی كحول و كه‌می چالاكیی جه‌سته‌یی له‌ دیارترین هۆكاره‌كانن كه‌ ده‌بنه‌ هۆی توشبون به‌ نه‌خۆشییه‌ ناگوازراوه‌كان
ئاشكراشیكردووه‌ به‌ڕێژه‌ی 86%ی ئه‌و مردنانه‌ ده‌توانرێت كه‌مبكرێنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر خۆپاراستن و چاره‌سه‌ركردن و چاودێریكردن هه‌بێت
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو نه‌خۆشییه‌ ناگوازراوه‌كان گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی تێكده‌ده‌ن و به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنی جیهانیدا دروستده‌كه‌ن




بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە