ئه‌نبار ــ به‌تۆمه‌تی ستایشی به‌عس 4 كه‌س ده‌ستگیركران

عێراق
15:02 - 2022-10-05


دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، به‌ تۆمه‌تی ستایشی رژێمی له‌ناوچووی سه‌دامی دیكتاتۆر له‌ ئاهه‌نگه‌كانی رۆژی نیشتمانیی له‌ پارێزگای ئه‌نبار، ده‌ستگیركردنی 4 كه‌سی راگه‌یاند.  

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ 5-10-2022 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌، مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی (٤) کەسیان دەستگیرکردووە، كه‌ له‌ ئاهه‌نگه‌كانی رۆژی نیشتمانیی له‌ پارێزگا ئه‌نبار وێنەو دروشمیان بۆ ستایشی رژێمی له‌ناوچوو بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP