ئه‌مڕۆ شه‌ممه فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا رایگه‌یاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، زیاتر لە ٤٥٠ منداڵ لە "بارودۆخی ته‌مومژاویی "دا دیارنه‌ماون و چاره‌نووسیان دیار نیه.
ئه‌مڕۆ (12ی تشرینی دووەمی 2022)عەدنان حەمود سەلامی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی بەغدا، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای عێراق رایگەیاندوه،"هیچ ڕۆژێک نیه له هه‌لومه‌رجی نهێنی و ته‌مومژاویدا منداڵ له هەردوو ڕەگەزی تێدا ون نه‌بێت، به‌پێی ئامارەکانیان له سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەر 450 منداڵ دیار نه‌ماون.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، "لیژنه‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی پۆلیس پێكهاتووه ، كه جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه له بوونی تاوانی بازرگانیکردن به مرۆڤه‌وه، تاوانبارانی ئه‌و تاوانه‌ش دەستگیرکراون، به‌رده‌وامشن له راونانی ئه‌و تاوانبارانه."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP