وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق: یەك تۆن گەنم بۆ ئەمساڵ بە 850 هەزار دینارە

عێراق
16:13 - 2024-05-04

لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و پرۆسەی خەرجكردنی شایستە داراییەكان، محەمەد خوزاعی وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند: پرۆسەی خەرجكردنی شایستە داراییەكان بەشێوەیەكی باش بەردەوامەو پڕۆسەكە خێراتریش كراوە.
باسی لەوەشكردووە: نرخی یەك تۆن گەنم بۆ ئەمساڵ بە 850 هەزار دینارەو ئەو نرخەش كەدیاریكراوە بەرزترینەو بەنزیكەی دوو ھێندەی نرخی جیھانە.
لەلای خۆیەوە عەباس مالكی وەزیری كشتوكاڵی عێراق ئەوەیخستەڕوو: رێكارەكانیان بۆ جوتیاران ئاسانكردووەو ئاستەنگەكانیان لابردووە لەرێگەی ئەو پاڵپشتییەی لەلایەن وەزارەتەكەیەوە بۆیان دابینكراوەو ئاستی بەرھەمھێنانیش خودبژێوی تێدەپەڕێنێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP