راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق: بەکارهێنانی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی زیادیکردووە

عێراق
21:06 - 2024-05-05

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: ستراتیژی حکومەت هــــانی هاوڵاتییانیداوە ڕووبکەنە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی و بەکارهێنەرانی ئەو سیستمەش زیادیکردووە.

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی لەلێدوانێکیدا ئەوەیخستەڕوو، ئەو شێوازە کۆنەی لەمامەڵە دارایی و بازرگانییەکاندا بەکاردەهێندرێت، لەگەڵ پێشکەوتنەکانی ئەمڕۆی کۆمەڵگەی دامەزراوەیی دیجیتاڵی مۆدێرن لەوڵاتەکەماندا ناگونجێت، بەتایبەت ئەو گۆڕانکارییانەی لەشێوازی پارەدان لەجیهاندا ڕوویداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: تاوەکو ساڵی 2025 سیستمی پارەدان لەوڵاتدا تەواو جیاواز دەبێت و دەگۆڕێت، بەجۆرێک، کەکارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەبێتە یەکێک لەدابونەریتەکان و بەکارهێنانی پارەی (کاش) وردە وردە نامێنێت لەمامەڵە داراییەکاندا.

جەختی لەوەشکردەوە: تاوەکو ناوەڕاستی ئەمساڵ تەواوی مامەڵە داراییەکانی حکومەت لە رێگای پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP