سودانی: سوورین لەسەر تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم لە بانکە حکومییەکان

عێراق
12:08 - 2024-05-06

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لە بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە رێگای بانكە حكومییەكانی عێراقەوە كردووەتەوە و هاوکات هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەی مانگی چوار ئاشكرادەكات.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەئامادەبوونی وەزیرانی كشتوكاڵی هەرێم و عێراق كۆبووینەوەو لەكۆبوونەوەكەدا باس لە بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كراو سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی، بەبانكیكردنی مووچە لەرێگای بانكی (تی بی ئای) حكومیی عێراقەوە دەستپێدەكات و پابەندن بەجێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ بەبانكیكردنی مووچە.
ئەو پەرلەمانتارە هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەی ئاشكراكردو وتیشی، بەهۆی پرسی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم و بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ناردنی مووچەی مانگی چوار دواكەوتووە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP