پلاسخارت: هیوامان وایە لە ماوەیەکی نزیکدا رۆژێک بۆ هەڵبژاردن دیاریبکرێت

عێراق
15:31 - 2024-05-19

جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعیراق (یۆنامی) سەبارەت بەئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هەڵبژاردنی گشتگیر، شەفاف و متمانەپێکراو زۆر پێویستە، ئەگەر ئەم چەقبەستووییەی ئێستا بەردەوامـبێت، ئەوا داهاتووی هەرێمەکە لەناڕوونیدا دەمێنێتەوە.
هیوامان وایە لەماوەیەکی نزیکدا رۆژێک بۆ هەڵبژاردن دیاریبکرێت،  چاوەڕواندەکرێت هەڵبژاردنەکە زۆر دوانەکەوێت بەشێوەیەک کەمتر لەچوار مانگی دیکە ئەنجامدەدرێت، ئەمەش دوای ئەو گفتوگۆیانەی هەفتەی رابردوو کەئامانج لێی، دۆزینەوەی  رێگەیەکی خێراو یەکلاکەرەوە بـــوو بۆ دەرەوەی ئەم چەقبەستووییە.
سەبارەت بەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پارێزگاکان پلاسخارت وتی، بەنزیکەیی هەموو ئەنجوومەنی پارێزگەکان چالاکن و کاردەکەن جگە لەپارێزگاکانی دیالەو کەرکووک، ئەمەش دەتوانین بڵێین ئاساییە کە دانوستاندنە سیاسییەکان دەستپێبکەن، ئەوە شتێکە لەسەرانسەری جیهاندا هەیە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP