سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی ده‌دات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ناردنی موچەی فەرمانبەران لەكێشەكان جیاكراوەتەوە و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبونی ته‌وتینی موچە، ناردنی موچه بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت.
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: بۆ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پشت به‌بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ده‌به‌ستن، بەجۆرێک ناردنی موچە لەكێشەكان جیاكراوەتەوە و به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌هه‌مانكاتیشدا پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم داهاته نانه‌وتییه‌كانی راده‌ستی به‌غدا بكات.
وتیشی:ئێستا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ پشكی هه‌رێم له بودجه خه‌رجده‌كرێت و به‌رده‌وامی پێده‌درێت
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ته‌وتین، سودانی ئاشكرایكرد: بانكی بازرگانیی عێراق تی بی ئای كاره‌كانی بۆ ته‌وتینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ستپێكردوه، به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌یه پێویستی به‌كات هه‌یه، حكومه‌تی عێراقیش به‌رده‌وام ده‌بێت له ناردنی موچه تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی ته‌وتین ته‌واو ده‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP