کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هۆشداری
لەبارەی بڵاوکردنەوە و ئاشکراکردنی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانى
عیراق دەدات، پێش وردبینیکردنی ناوەکانیان.
عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندن لە کۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عیراق رایگەیاند: پێش وردبینیکردنی ناوی کاندیدانی
هەڵبژاردن و پەسەندکردنی ناوەکانیان لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیارانەوە، بڵاوکردنەوەی
ناوەکانیان قەدەغەیە.
ئاشکراشیکرد: تا ئێستا 700 هەزار کەس ناویان وەک
کارمەند بۆ سەر سندوقی دەنگدان تۆمارکردووە و لە رێگای تیروپشکەوە 250 هەزار کەس
لە فەرمانبەر و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان هەڵدەبژێردرێن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP