عیراق بڕیاری دا بە کاراکردنی گرێبەستی هاوردەکردنی گاز لە تورکمەنستانەوە

عێراق
12:24 - 2025-07-09

هەر لەکۆبونەوەى دوینی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق  بڕیاردرا بە کاراکردنی گرێبەستی هاوردەکردنی گاز لە تورکمەنستانەوە بۆ دابینکردنی بڕی 14 بۆ 15 ملیۆن مەتر سێجا لە رۆژێکدا، بۆ بەرهەمهێنانی 2000 مێگاوات کارەبا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا وەزارەتی دارایی عێراق راسپێردرا بودجەی پێویست بۆ هاوردەکردنی گاز لە ئێران و تورکمانستەنەوە دابین بکات.
 ئەنجوومەنەکە پێشنیازی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراقی پەسند کرد بۆ دروستکردنی ژمارەیەک بەنداو.
 هەروەها دەسەڵات درا بە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت بۆ بەکرێگرتنی تانکیی کۆگاکردن لە دەروازە نێودەوڵەتییەکانی دەرەوەی وڵات، لە بازاڕە سەرەکییەکان بۆ بەکارهێنانیان بۆ بەرهەمە نەوتییە عێراقییەکان کە بەردەستن بۆ هەناردەکردن، گواستنەوە، هەڵگرتن و فرۆشتنیان لەو بازاڕانەدا.
 لەگەڵ بڕیاردان بۆ تەواوکردنی هەموو رێکارە پێویستەکان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وزەی خۆر بۆ باڵەخانە حکومییەکان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە