ئەمڕۆ گفتوگۆ لەسەر هەمواری یاسای بودجە دەکرێت

عێراق
15:28 - 2024-05-19

بڕیارە ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق گفتوگۆ لەسەر هەمواری یاسای بودجە بکات و دواتر رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت.

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکێک لەو تەوەرانەی لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا گفتوگۆی لەبارەوەی دەکرێت هەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2024 ە.

پێشتریش مستەفا گرعاوی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەکردبوو، هەوڵدەدەین لەماوەی ئەم مانگەدا لەئەنجومەنی نوێنەرانیش دەنگ بەپرۆژەیاساکە بدەین، تــــا ئەو پرۆژانەی بەهۆی تەرخانــنەکردنی داراییەوە وەستاون، دەستپێبکەنەوە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP