مووچەو بودجەی لیوای ٢٠ی ھێزەکانی پێشمەرگە لە پڕۆژەی بودجەی ٢٠٢٣ی عێراقدا جێگیر کرا

عێراق
13:47 - 2022-11-24

به‌هه‌وڵى په‌رله‌مانتار ديلان غه‌فور مووچەو بودجەی لیوای ٢٠ی ھێزەکانی پێشمەرگە لە پڕۆژەی بودجەی ٢٠٢٣ی عێراقدا جێگیر کرا

 

ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه ...
لە دوای هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ بەدواداچوون لەبارەی جێگیرکردنی لیوای ٢٠ی ھێزەکانی پێشمەرگەو موچەو بودجەو مافەکانیان، ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێزان ھەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆن و مەلا کەریم شکور ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، سەردانی بەڕێز وەزیری بەرگری عێراقمان کردو تەئکیدمان لە داواکەمان کردەوە.
بە خۆشحاڵییەوە بەڕێزیان پێی ڕاگەیاندین مووچەو بودجەی لیوای ٢٠ی ھێزەکانی پێشمەرگە لە موازەنەی ٢٠٢٣دا جێگیر کراوە.

دیلان غەفور، پەرلەمانتاری یەکێتی
نوێنەری کەرکوک لە پەرلەمانی عێراق

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP