"سه‌عدون موحسن" یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای نه‌وتی عێراقی "سۆمۆ" رایگه‌یاند:"رێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س رۆژانه ٤٣ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و عێراق ١١%ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و نه‌وته پێكده‌هێنێت، بڕیاره‌كه‌شی به كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراق دروست نه‌كردووه.
وتیشی پێشبینی ده‌كه‌ن، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت بۆ ساڵی داهاتوو له نێوان ٨٥ بۆ ٩٥ دۆلار یاخود كه‌متر بێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، بڕیاره رۆژانی ٣ و ٤ی مانگی داهاتوو، رێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س كۆبێته‌وه‌و دۆخی ئێستای بازاڕی نه‌وت تاوتوێ بكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP