نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئابوری
10:30 - 2025-05-06

دوێنێ نرخی نەوت گەیشتە نزمترین ئاستی لەمساڵدا، بەڵام ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە (61) دۆلار  و 21 سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 98 سەنت بەرزبوەتەوە، نەوتی تەکساسی ئەمەریکیش بە (58) دۆلار و (98) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی 95 بەرزبوەتەوە.
لە مانگی نیساندا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەشێوەیەک هەر بەرمیلێک سەروو 15 دۆلاری لێبووەوە. ماوەیەک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا باجی گومرگی بەسەر ژمارەیەک وڵاتدا بسەپێنێت، ئەوەش شڵەژانی ئابووری و بازرگانی دروستکرد و دواتر چین وەڵامی دایەوە و بڕیاریدا ئەویش باجی گومرگی بەسەر کاڵای ئەمەریکیدا بسەپێنێت، ئەمە هۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی نەوت بوو.
لەگەڵ ئەوەشدا زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن هەشت وڵاتی ئەندامی ئۆپیک هۆکارێکی دیکەی دابەزینی خێرای نرخی نەوتە.
عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی لە دابەزینی نرخی نەوت توشی زیانێکی زۆر دەبێت، چونکە 95%ـی داهاتەکەی پشت بە هەناردەی نەوت دەبەستێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP