دوای بڕیاری ئۆپێک پڵەس بۆ زیادکردنی
بەرهەمهێنانی نەوت جارێکی دیکە نرخی نەوت بە ڕێژەی 3% دابەزی.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ
دەستپێکردنی مامەڵەکان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساس بەڕێژەی 3.8% دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 56.08 دۆلار
مامەڵەی پێوە کرا، نەوتی خاوی برێنتیش بە ڕێژەی 3.5% نرخی دابەزی و بە 59.17 دۆلار
مامەڵەی پێوە کرا.
دوای ئەوەی هەشت وڵاتەکەی ئەندامی ئۆپێک، پێرێ پلانی
مانگی داهاتوویان بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت ڕاگەیاند، بە گوێرەی پلانەکە
ڕۆژانە هەر وڵاتێک 411 هەزار بەرمیل نەوتی دیکە زیاد دەکات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی ئۆپێک پڵەس، لە هەنگاوی
یەکەمدا بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان لەم مانگەدا ڕۆژانە هەر وڵاتێک 137 هەزار بەرمیل
نەوت زیاد دەکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP