سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی بۆ جێگیركردنی به‌هاكه‌ی، ئه‌مڕۆ 7-12-2022 به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی تۆماركرد‌و 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 150 هه‌زار و 350 دینار.
به وته‌ی خاوه‌ن نوسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی دراو له كه‌ركوك، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار كه‌مكردنه‌وه‌ی فرۆشتنی دۆلاره له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه كه بۆ كه‌متر له نیوه دایبه‌زاندوه".
ئه‌و خاوه‌ن نوسینگه‌یه پێشبینش ده‌كات: "ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی خستنه‌ڕووی بانكی ناوه‌ندی به‌مجۆره‌ی ئێستای به‌رده‌وام بێت، به‌دووری نازانێت به‌های دۆلار به‌رزتربێت.
باسی له‌وه‌شكرد، " بانكی ناوه‌ندی له‌مانگه‌كانی رابردودا رۆژانه، 250 ملیۆن دۆلاری ده‌خسته بازاڕه‌وه، ئێستا له‌باشترین حاڵه‌تدا ناگاته 150 ملیۆن دۆلار‌و ئه‌مڕۆ 125 ملیۆن دۆلاری خستووه‌ته بازاڕه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌بانكه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه خراونه‌ته لیستی ره‌شه‌وه، هه‌روه‌ها بودجه‌ی ساڵانه‌ی بانكه‌كانیش ئاماده ده‌كرێت و به‌شێكیان ئاڵوگۆڕی دراو راده‌گرن".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP