بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند، هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك رێكار به‌رامبه‌ر به‌بانكه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌ماوه‌ی دو هه‌فته‌ی داهاتوشدا دۆخه‌كه به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت و به‌های دراوه بیانیه‌كان به‌رامبه‌ر دۆلار ئاسایی ده‌بێته‌وه.
ئیحسان یاسری ڕاوێژكاری بانكی ناوه‌ندی رایگه‌یاند، كێشه‌ی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو په‌یوه‌ندی به دابینكردنی پاره‌وه هه‌یه، بانكی ناوه‌ندیش سه‌كۆیه‌كی بۆ بانكه‌كان دامه‌زراندوه كه داواكارییه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی دۆلار".
پێشتر بانكه‌كان داواكارییه‌كانیان پێشكه‌شكرد و راسته‌وخۆ سه‌ردانی بانكی ناوه‌ندیان ده‌كرد و دۆلاریان وه‌رده‌گرت، به‌ڵام ئێستا بانكه‌كان داواكارییه‌كانیان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێك ده‌خه‌نه‌ڕو، كاتێكیش ده‌گه‌نه بانكی ناوه‌ندی له‌لایه‌ن بانكه‌كه‌وه به‌دواداچونیان بۆ ده‌كرێت.
ئاشكراشیكرد، دوای جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی وردبینی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاستی ئاسایی خۆی، به‌ڵام بازاڕیش له‌ئێستادا كۆنتڕۆڵكراوه و له‌ماوه‌ی دو هه‌فته‌ی داهاتودا دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP