جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق هیچ پاساوێكی نییه بۆ نه‌ناردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ٢٠٢٣.
وتیشی، حكومه‌تی نوێ كاتی پێویستی بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاسای بودجه وه‌رگرت، جگه‌له‌وه‌ش له‌حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمیدا ره‌شنووسی پرۆژه‌یاساكه ئاماده‌كرابوو، به‌ڵام حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی هه‌ندێك گۆڕانكاری ساده‌ی له‌ره‌شنووسه‌كه‌دا كردووه.
دووپاتیشیكرده‌وه، گه‌ر له‌ماوه‌ی پشووی یاساداناندا پرۆژه‌یاسای بودجه ره‌وانه‌بكرێت !! ئه‌وا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ تاوتوێكردنی پشووه‌كه‌ی ڕاده‌گرێت و به‌پێی ده‌ستوور له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاساییدا په‌سه‌ندی ده‌كات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP