تاقيكردنه‌وه‌كانى نيوه‌ى ساڵ ده‌ستيپێكرد

عێراق
10:05 - 2023-01-21

ئه‌مڕۆ سەدان هەزار خوێندکار لە عێراق به‌شداری له‌ تاقیکردنەوەکانی نیوه‌ی ساڵ ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ 21ی كانونی دووه‌م 2023 وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی نیوه‌ی ساڵی 2022 – 2023 به‌ به‌شداریی سه‌دان هه‌زار خوێندكار بۆ هەردوو قۆناغی خوێندنی (ناوەندی و ئامادەیی) لە بەغدای و پارێزگاکانی دیكه‌ی عێراق راگەیاند.

ئه‌مڕۆ سەدان هەزار خوێندکار لە عێراق به‌شداری له‌ تاقیکردنەوەکانی نیوه‌ی ساڵ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ 21ی كانونی دووه‌م 2023 وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی نیوه‌ی ساڵی به‌ به‌شداریی سه‌دان هه‌زار خوێندكار بۆ هەردوو قۆناغی خوێندنی (ناوەندی و ئامادەیی) لە بەغدای و پارێزگاکانی دیكه‌ی عێراق راگەیاند.

راگه‌یاندنی وەزارەتی پەروەردەی عێراقش لە راگه‌یه‌ندراوه‌یەکدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌، "ئه‌مڕۆ 21 كانونی دووه‌م 2023 سەدان هەزار خوێندکار بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوه‌ی ساڵی 2022-2023  روویان له‌ خوێندنگه‌كان كرد.
 ئاماژەی بۆئەوشكردوه‌، هەموو توانا ماددی و مرۆییەکان به‌ هه‌ماهه‌نگیی لایه‌نه‌كان بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه‌ دابینكراوه‌.

د.ئیبراهیم نامس جبوری وەزیری پەروەردەش، سوپاسی یسه‌رجه‌م مامۆستایان و كارگێڕان ولیژنه‌كانی  چاودێریی هۆڵه‌كانی كردو رایگه‌یاند:كه‌" دڵنیایە بە شێوەیەکی کاراو لێهاتوویی تاقیکردنەوەکان بەڕێوەدەبەن، هیوای سه‌ركه‌وتنشی بۆ هەموو خوێندکاران خواست.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP