به‌هۆی كرانه‌وه‌ی وڵاتانی جیهانی وعێراق وكوردستانیش به‌رووی كلتوره جیاوازه‌كانی وڵاتان و به‌ره‌وپێشچوونی ته‌كنه‌لۆژیا وئامیره‌كانی ئه‌لیكترۆنی ,وبه‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و سه‌ختی ژیانی تاك و له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و زۆرێك له‌وڵاتانی جیهان پرسی بازرگانیكردن به‌مرۆڤه‌وه كراوه‌ته جۆرێك له‌و تاوانانه‌ی دژ به‌مرۆڤ ده‌كرێت , ئه‌گه‌رچی ئه‌م پرسه تاكو ئێستا وه‌ك پێویست چاره‌سه‌رنه‌كراوه له‌هه‌موو وڵاتانی جیهان دزه كردن بۆی هه‌یه‌و كه‌مو زۆر هه‌موو وڵاتانی جیهانی گرتوه‌ته‌وه، كه له‌ئێستادا به‌پێی ڕاپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رێژه‌ی قوربانیان (بازرگانی كردن به مرۆڤ) له زیادبوندایه ،
ڕاپۆرتی جیهانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانی كردن به مرۆڤ كه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه سه‌باره‌ت به تاوان و مادده هوشبه‌ره‌كان دوو ساڵ جارێك بڵاو ده‌كرێته‌وه ئاشكرای كرد كه ژماره‌ی منداڵانی قوربانی بازرگانی كردن به مرۆڤ، سێ به‌رامبه‌ر زیادی كردووه له ماوه‌ی ١٥ ساڵی ڕابردوودا.
له دوای داهاتی ئابووری نایاسایی بازرگانی به مادده هوشبه‌ره‌كانه‌وه، به پله‌ی دووه‌م بازرگانی كردن به مرۆڤه‌وه دێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه و ڕێگه گرتن و كۆتایی هێنان به‌م جۆره بازرگانییه پێویست به هه‌ماهه‌نگی له ئاستی تاك و نه‌ته‌وه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات.
بازرگانیكردن به مرۆڤ، بریتییه له كڕین و فرۆشتنی مرۆڤ، به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانیان بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێكی جیاواز
* كارپێكردنی به‌زۆره‌ملێ، *كردن به كۆیله‌ی سێكسی، *مه‌به‌ستی سێكسی بۆ په‌یداكردنی پاره یاخود له‌شفرۆشی پێكردن، *هاوسه‌رگیری به زۆره‌ملێ، فرۆشتنی ئه‌ندامانی جه‌سته، به سه‌ربازكردنی به زۆره‌ملێ. *بازرگانیكردن به مرۆڤ له وڵاتێك، یاخود له نێوان چه‌ند وڵاتێكدا ده‌كرێت.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له بازرگانیكردن به مرۆڤ، زۆربه‌ی كات قازانجی ماددییه، بۆیه‌ش له په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به تاوانێك له تاوانه‌كانی دژ به تاك (جریمه ضد الفرد) داده‌ندرێت
په‌رله‌مانی كوردستان، به یاسای ژماره ٦ی ساڵی ٢٠١٨، یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤی ساڵی ٢٠١٢ی عێراقی به‌ركار كردووه، له یاساكه‌دا به‌و جۆره پێناسه‌ی تاوانه‌كه‌ی كردووه:
مه‌به‌ست له بازرگانیكردن به مرۆڤ: راكێشانی كۆمه‌ڵێك كه‌س یان گواستنه‌وه‌یان یان حه‌واندنه‌وه‌یان یان پێشوازیكردنیان به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كردنی به‌هێز یان به‌كارهێنانی هێز یان جۆره‌كانی تر وه‌ك، شێوه‌كانی به زۆر یان رفاندن یان به‌لاڕێدابردن یان فێڵكردن یان به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات یان پێدان یان وه‌رگرتنی بڕێكی پاره یان دیاری بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی كه‌سێك كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، یان سه‌روه‌سیه‌ت (ولایه) له‌سه‌ر كه‌سێكی تر، به مه‌به‌ستی فرۆشتنیان یان به‌كارهێنانیان (الاستغلال) له كاره‌كانی به‌دڕه‌وشتی یان سێكسی یان سوخره یان كاری به‌زۆر یان به‌كۆیله‌كردن یان سواڵكردن یان بازرگانیكردن به ئه‌ندامانی له‌شیان یان بۆ مه‌به‌ستی خستنه‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌ی پزیشكی.
بازرگانیكردن به مرۆڤ له حاڵه‌ته‌وه خه‌ریكه ده‌بێته دیارده‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌ت له بابه‌تی كاركردنی به زۆره‌ملێ و بازرگانیكردن به كۆچبه‌ران و به‌كارهێنانی ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان و فرۆشتنه‌وه‌یان به مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتی ماددی، هه‌ربۆیه زۆرینه‌ی وڵاتان پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان داڕشتووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بازرگانیكردن به مرۆڤ به‌رده‌وامه و سنووردار نه‌كراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP