ئیسرائیل کاتز، وەزیری
بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند: بەرپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران هاوكاری رێكخراوە
تیرۆرستییەكانی یەمەن دەكەن، ئێستا تاكتیكی جەنگی بەوەكالەت كۆتایی هاتوە، بۆیە دەبێت
تاران بەرپرسیارێتی تەواوی هێرشەكانی حوسییەكان لەئەستۆ بگرن.
وتیشی: جارێكی دیكە
بەرپرسان و سەرکردایەتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هاوكاری كردنی حوسییەكان بە پارە
و چەک هۆشیار دەكەمەوە كە هاوكارییان پێشكەش نەكەن.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل
هەڕشەی توندی لە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، ئەوەی
سوپای وڵاتەكەی بەرامبەر بە بزوتنەوەی حەماس لە كەرتی غەززە، حزبوڵا لە لوبنان و
حوسییەكانی یەمەن ئەنجامیانداوە، لە تارانیش دەیكەنەوە.
لێدوانەكەی وەزیری
بەرگری ئیسرائیل لەكاتێكدایە كە؛ چەند رۆژێك پێش ئێستا حوسییەكانی یەمەن فڕۆكەخانەی
تەلئەبیبیان بەئامانج گرت و بەهۆیەوە گەشتە ئاسمانییەكانی راگیرا، هاوكات ژمارەیەكی
زۆر لەوڵاتان تا كاتیێكی دیاریكراو گەشتەكانییان بۆ ئەوە وڵاتە راگرتوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP