ئیدارەیەكی نوێ بۆ غەززە بە سەركردایەتی بەرپرسێكی ئەمریكی پێكدەهێنرێت

جیهان
12:13 - 2025-05-09


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشكرای كردووە بۆ بەڕێوەبردنی غەززە هاوشێوەی ئیدارەی عێراق لە ساڵی 2003 ئیدارەیەك بۆ بەڕێوەبردنی كەرتی غەززە پێكدەهێنرێت.
بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسەكە، ئەم ئیدارە نوێیە، كەرتی غەززە بەسەرپەرشتی بەرپرسێكی ئەمریكی بەڕێوەدەبات و داوا لە وڵاتانی دیكەش كراوە بەشداری بكەن.
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە لە كاتێكی زۆر نزیكدا پلانێكی نوێ و گرنگ لەپێش سەردانەكەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رادەگەیەنێت.
سەرچاوەكان دەڵێن ئەمریكا و ئیسرائیل لەسەر میكانیزمەكانی دەستپێكردنەوەی گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ غەززە گفتوگۆیان كردووە.
ئیسرائیل لە پلانیدایە هەموو خەڵكی غەززە لەناوچەی رەفەح لەكەمپێكی گەورەدا كۆبكاتەوە، بەجۆرێك رێگا نادرێت دەستی حەماسی پێبگات، هەروەها بەمیكانیزمی نوێ خۆراك و هاوكاری مرۆیی لەوێ دابەش دەكرێت.
واشنتن پێیوایە بەبوونی حەماس لە غەززە دەستپێكردنەوەی هاوكارییەكان مەحاڵە.
لەلای خۆیەوە مەحمود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتی فەلەستین جارێكی دیكە داوای لە حەماس كردووە دەسەڵات رادەست بكات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP