عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی ئاماده‌یه دانوستانه‌كان ده‌رباره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ده‌ستپێبكاته‌وه ئه‌گه‌ر گه‌ره‌نیی ئه‌وه‌بكرێت كه جارێكی دیكه هێرش ناكرێته‌وه‌سه‌ریان.
ئاژانسی هه‌واڵی (ئەسۆشێتد پرێس) بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه عێراقچی لە وتارێکیدا كه پێشكه‌شی دیپلۆماتکارە بیانییەکانی كردووه لە تاران، رایگه‌یاندووه:" ئێران هەمیشە ئامادە بووە و لە داهاتووشدا ئامادەیه دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی بكات، بەڵام دەبێت گەرەنتی ئه‌وه بکرێت کە ئەگەر دانوستانەکان دەستپێبکەنەوە، شەڕ ده‌ستپێناكاته‌وه ".
ئێران دوای هێرشه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكا، هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕاگرت و بەو هۆیەشه‌وە پشکنەرانی ئاژانسه‌كه وڵاته‌كه‌یان جێهێشت.
عێراقچی راشیگەیاندووه:" هاوکارییەکانیان له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌تۆم کۆتایینەهاتووە، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاژانسی هەواڵی (ئیرنا) بڵاویكرده‌وه، بەڵام هەموو چالاکییەکانی پەیوەست بە ئاژانسه‌كه رەوانەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەکرێن."
باسی له‌وه‌شكردووه كه:": داواکارییەکانی ئاژانسەکە لە دوای تاوتوێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنیان له‌سه‌ر بنه‌مای بەرژەوەندییەکانی ئێران بە جیا وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه"
ئه‌مه له‌كاتێكدا کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، پەرلەمانی ئێران یاسای راگرتنی هاوکاریی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئه‌تۆمی په‌سه‌ندكرد تا ئەو کاتەی ئاسایشی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی گەرەنتی دەکرێت، جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌رجه‌ش خرایه ئه‌ستۆی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP