سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران پڕۆژەی
پیتاندنی یۆرانیۆمی خێراتر کرد دوای ئەوەی حزبوڵڵا لهلوبنان شکستیهێنا.
بنیامین ناتانیاهۆ لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ (فۆکس
نیوز)ى ئهمریكى ئاماژەی بەوەکردوە، سەرکەوتوبونە لەدواخستنی پڕۆژەی ئەتۆمیی ئێران
بۆ چەند ساڵێک.
ئەو قسانەی ناتانیاهۆ دوای لێدوانی عەباس عێراقچی
وەزیری دەرەوەی ئێران هات، کاتێک باسی لەوەکرد، وڵاتەکەی ئامادەکاریی بۆ ئەوەدەکات دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا
دەستپێبکاتەوە سەبارەت بەپڕۆژە ئەتۆمییەکەی، عێراقچی ئەوەیخستوهتهڕوو، دانوستانەکان
پرسی موشەکە بالیستییەکان ناگرێتەوە.
لەبەردەم دیپلۆماتکارانو نوێنەرانی وڵاتان
لەتاران، عەباس عێراقچی وتی:"ئێران پارێزگاریی لەتوانا سەربازییەکانی دەکات
لەهەموو بارودۆخێکداو توانا سەربازییەکانی
ئێران گفتوگۆی لەبارەوە ناکرێت".
وەزیری دەرەوەی ئێران جهختیكردهوه، وڵاتەکەی
مافی تەواوی لەپیتاندنی یۆرانیۆم هەیە، بۆیە بەهیچ ڕێککەوتنێک ڕازی نابن ڕێگە
لەمافی پیتاندنی یۆرانیۆم بگرێت لەئێران.
وتیشی:"بیرکردنەوە لەسەپاندنی سزای نوێ
بەسەر پڕۆژە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەواتای کۆتاییهاتنی ڕۆڵی ئەوروپا دێت لەدۆسیەی
ئەتۆمیی".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP