تۆم باراك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا رایگه‌یاند، هه‌سه‌ده لایه‌نێكی زۆرباشمانه‌و كۆنگرێسی ئه‌مریكا به توندی پشتیوانیی لێده‌كات.
له لێدوانێكیدا نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ سوریا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه:" لایه‌نێكی زۆر باشی په‌سه‌ندكراومان له سوریا هه‌یه كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)یه‌و كۆنگرێسی ئه‌مریكا به توندی پشتیوانیی لێده‌كات."
تۆم باراك وتی:" رێگه بۆ هه‌سه‌ده خۆشده‌كه‌ین و ده‌ره‌چه‌یه‌كی بۆ ده‌ڕه‌خسێنین بۆ چوونه نێو حكومه‌تی سوریاوه"
جه‌ختشیكرده‌وه كه :"وڵاته‌كه‌ی لایه‌نێك نیه له سوریا، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت دڵنیاببنه‌وه كه هه‌سه‌ده‌و هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌رفه‌تێكی دادپه‌روه‌رانه‌یان بۆ نێو حكومه‌ت بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت"
روونشیكرده‌وه كه:"ئه‌گه‌ر هه‌سه‌ده خوازیاری چوونه نێو حكومه‌ت بێت یاخود نا، ئه‌وه بڕیاری خۆیانه نه‌ك بڕیاری ئێمه"
دووپتشیكرده‌وه كه:" هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردستان یان ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌سه‌ده نیه"
تۆم باراك ده‌ڵێت :"ئێمه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌مان نه‌ڕوخاندووه"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP