هەریەک لە سەرۆککۆماری تورکیا و دەوڵەت باخچەلی ڕاگەیەندراوێک لەبارەی چەکدانانی پەکەکە بڵاودەکەنەوە

جیهان
20:38 - 2025-07-11

 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هیوادارم ئەو هەنگاوە گرنگەی كە ئەمڕۆ لە رێگای گەیشتن بە ئامانجمان بۆ توركیایەكی سەقامگیر نرا، ببێتە مایەی خێر.
وتیشی، لە خودای گەورە دەپاڕێمەوە لەم رێگایەدا كە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەمان، ئاسوودەیی گەلەكەمان و چەسپاندنی ئاشتییەكی هەمیشەیی لە ناوچەكەمان گرتوومانەتەبەر، بمانگەیێنێتە ئامانجەكانمان.
هاوکات، دوای مەراسیمی چەكدانانی پەكەكە، لەڕاگەیاندراوێکدا دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە ڕایگەیاند، ڕێبەری دامەزرێنەری پەکەکە بەڵێنەکەی جێبەجێکرد، بەڕاستیش هەم بۆ تورکیا و هەمیش بۆ ناوچەکە ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرنگە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر بنەمای ‘بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکـی ٢٧ـی شووبات لە ئیمڕالییەوە، پەکەکە لە ٥-٧ـی ئایاری ٢٠٢٥ـدا کۆنگرەی ١٢ـی خۆی بەست و بوونی و کۆتایی بە هەموو تێکۆشانێکی چەکداریی لەژێر ناوی پەکەکە هێنا.
 



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP