ئەمڕۆ وەفدێکی رۆژاوای کوردستان و بەرپرسانی
حکومەتی سوریا لە دیمەشق کۆدەبنەوە، کۆبوونەوەکەش بە چاودێریی ئەمریکا و فەرەنسا
بەڕێوەدەچێت.
بەیانی ئەمڕۆ وەفدێکی سیاسی و سەربازی رۆژاوای
کوردستان گەیشتە دیمەشق، کە پێکهاتوون لەکۆمەڵیک کەسایەتی سیاسی و سەربازی، هاوکات لە
کۆبوونەوەکەش تۆماس باراک نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا و نوێنەری فەرەنساش بەشداریی
دەکات.
بەگوێرەی میدیاکانی نزیک لە هەسەدە، لە
کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک بابەتی تایبەت بە سوریا و رۆژاوای کوردستان تاوتوێ دەکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP