ئاژانسی ههواڵی فارس تودەی هەڕەشە لەو فڕۆکەوانە ئیسرائیلییانه دەکات كه بۆردومانی ئێرانیان كردووه بە هەمان چارەنووسی فڕۆکەوانە عێراقییەکان دهبرێن كه ساڵانی (1980 - 1988) ئێرانیان بۆردومانكردو له لایەن ئێرانەوە لهنێوبران، ئهوهش وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە هێرشه ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆسهر ئێران.
ئاژانسهكه لهو راپۆرتەیەدا کە لەسهر ماڵپەڕهكهی كه به زمانی رووسیی بڵاودهكرێتهوه ئاماژهی بۆئهوهكردووه: ئەو فڕۆکەوانە ئیسرائیلیانەی کە لەجەنگی 12 ڕۆژەدا ئێرانیان بۆردومانکردوە، چارەنوسییان هاوشێوەی ئەو فڕۆکەوانە عێراقییانە دەبێت کە لەشەڕی 1980- 1988 دا بەشدارییان لەبۆردومانکردنی ئێراندا کردوە."
ئاژانسەکە لەزاری ئەفسەرێکی پێشووی سوپای عێراقی سەردەمی سەدام حوسێن بڵاویکردوەتهوە کە:" دەزگای هەواڵگریی ئێران تەنانەت لەئەوروپاش بەدوای فڕۆکەوانە عێراقییەکاندا دەگەڕان."
ئهو ئهفسهرهی پێشووی سوپای عێراق دهڵێت:" هیچ یەکێک لهو ئهفڕۆكهوانانه بەمردنێکی سروشتی نەمردون، بەشێوەیەک ئەم كوشتانه کیشوەرەکانی دیکەشی گرتوهتەوەو هەندێک لەفڕۆکەوانەکان شوێنەکانیان دۆزرانەوەو چەندین ساڵ دواتر لەلایەن ئێرانەوە کوژران."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP